وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى لیژنه بۆ كتێبه‌كه‌ى حه‌رامكردنى شوفێرى له ئافره‌تان پێكده‌هێنێت
وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتى چاپكردن و پێدانى ژماره‌ى سپاردن به كتێبى حه‌رامكردنى شوفێرى له ئافره‌تان پێكده‌هێنێت.
چه‌ند ڕۆژێكى وێنه‌ى به‌رگى كتێبێك له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان هه‌راى ناوه‌ته‌وه، كه كتێبه‌كه باس له حه‌رامكردنى شۆفێری ئافره‌تان ده‌كات و تیایدا وه‌ك له به‌رگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ، پشت به فه‌تواى چه‌ندین گه‌وره زاناى ئیسلامی عه‌ره‌بى به‌ستراوه.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" ئێمه دوور‌و نزیك ئاگادارى چاپكردن و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه نین كه چه‌ند ڕۆژێكه له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ناونیشانى حه‌رامبوونى شوفێرى ئافره‌تان بڵاوكراوه‌ته‌وه".
گوتیشى : " بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌وه‌ى كه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كێوه ژماره‌ى سپاردنى پێدراوه و له كوێ چاپكراوه و چۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه كه كارى سه‌ره‌كى لیژنه‌كه به‌دواداچوون ده‌بێت له‌سه‌ركتێبه‌كه".
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كه، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت توندوتیژى بوون به‌رانبه‌ر ڕه‌گه‌زى مێینه و رێكاره‌كانى ده‌ركردنى كتێبه‌كه نایاسایى بێت، یان هه‌ر هۆكارێكى دیكه، ئه‌وا ئه‌نجامده‌رانى به پێى ئه‌و یاسایانه‌ى له‌و بواره‌دا هه‌ن ڕووبه‌ڕووى یاسا و لێپرسینه‌وه و سزا ده‌كرێنه‌وه.
bas news-
