هێمن هه‌ورامى: ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته به ئاینده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى 4ى 2017 له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆى دهۆك، هێمن هه‌ورامى، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند: "ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته به‌و ئاینده نائارامه‌ى ناوچه‌كه‌وه كه خولقێنراوه، چونكه كێشه‌كانى ئێستا ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه، هه‌بوونى كێشه ناوخۆیه‌كانى وڵاتانیش به هه‌موو پێوه‌رێك كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆى ناوچه‌كه ده‌بیت، هه‌رێمى كوردستانیش به‌شێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسی تیرۆر بۆ شكستی سیاسه‌ت و ململانێ له ناوچه‌كه‌دا گه‌رانده‌وه، هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌گه‌ر داعش تێك بشكێنرێت و له‌ناوبچێت، ئه‌وا گروپێكى دیكه‌ى هاوشێوه له دایك ده‌بێته‌وه" بۆیه پێویسته كار له‌سه‌ر جۆرییهتى گۆڕانكارى سایكۆلۆژى حكوومڕانانى ناوچه‌كه بكرێت".
باسنيوز
