خانه‌قین.. پەیوەندیکردن بە حەشدی شەعبی ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە

 خانه‌قین.. پەیوەندیکردن بە حەشدی شەعبی ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە
به‌رپرسێكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ خانه‌قین ئاشكرای ده‌كات، به‌ جیاواز له‌ پێشوو، ماوه‌یه‌كه‌ بوون به‌ حه‌شد شه‌عبى گه‌نجانى كورد له‌ شاره‌كه‌، ڕووى له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌.

ئیبراهیم عه‌زیز، كارگێڕى لقى 15ى پارتى دیموكراتى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: "به‌جیاواز له‌ پێشوو ماوه‌یه‌كه‌ بوون به‌ حه‌شد شه‌عبى گه‌نجانى كورد له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى ڕووى له‌ پاشه‌كشه‌ كردووه‌".


سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى پاشه‌كشه‌كه‌، ئیبراهیم گوتیشى: "پێش ماوه‌یه‌ك له‌ ڕێگه‌ى ئیمام وه‌یس كه‌ ڕێگه‌ى خانه‌قین بۆ به‌غدایه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ خۆیان به‌ داعش ده‌ناسێنن سوننه‌ى ناوچه‌كه‌ن، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌شد شه‌عبى له‌و ناوچه‌یه‌ و ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتن، له‌و كاته‌شه‌وه‌ ناونوسكردنى گه‌نجان پاشه‌كشه‌ى كردووه‌ لەوەی کە ببن به‌ چه‌كدارى حه‌شدی شه‌عبى".

كارگێر لقه‌كه‌ى پارتى له‌ خانه‌قین، ئاشكراشی كرد: "ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌كداره‌كانیان به‌كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ڕیزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌".














باسنیوز
Top