خانه‌قین.. پەیوەندیکردن بە حەشدی شەعبی ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە
ئیبراهیم عه‌زیز، كارگێڕى لقى 15ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: "به‌جیاواز له پێشوو ماوه‌یه‌كه بوون به حه‌شد شه‌عبى گه‌نجانى كورد له خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى ڕووى له پاشه‌كشه كردووه".
سه‌باره‌ت به هۆكارى پاشه‌كشه‌كه، ئیبراهیم گوتیشى: "پێش ماوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ى ئیمام وه‌یس كه ڕێگه‌ى خانه‌قین بۆ به‌غدایه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه خۆیان به داعش ده‌ناسێنن سوننه‌ى ناوچه‌كه‌ن، هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌شد شه‌عبى له‌و ناوچه‌یه و ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتن، له‌و كاته‌شه‌وه ناونوسكردنى گه‌نجان پاشه‌كشه‌ى كردووه لەوەی کە ببن به چه‌كدارى حه‌شدی شه‌عبى".
كارگێر لقه‌كه‌ى پارتى له خانه‌قین، ئاشكراشی كرد: "ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌كداره‌كانیان به‌كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ڕیزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه".
باس‌نیوز
