فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان کرد

 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان کرد
نیوەڕۆیی ئەمڕۆ یەکشەممە فرۆکە جەنگیەکانی سوپایی تورکیا، سنووری گوندەکانی بۆکریسکان، زینی وەرتێ و چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد.

وەک ھاووڵاتییانی بناری قەندیل ئاشکرای دەکەن، نیوەڕۆیی ئەمڕۆ یەکشەممە 23/4/2017 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، سنووری گوندەکانی بۆکریسکان، زینی وەرتێ و چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تائێستاش فڕۆکەکان بە ئاسمانی دەڤەرکە دەسوڕێنەوە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لە دڵی خەڵکی گوندەکانی بناری قەندیل دروست کردووە.
ھەر بەپێی زانیارییەکاین لەو بۆردوومانەدا ھیچ زیانێکی گیانی و ماڵی بەر ھاووڵاتییان نەکەووتوەو تائێستاش نازانرێت ئایا پەکەکە زیانی بەرکەووتوە یان نا.









باسنیوز
Top