ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: ناکرێ مەرج بۆ ڕیفراندۆم دابندرێت
عارف ڕوشدی گوتی: "سەرجەم حزبەکانی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمن، بەڵام هەندێک لایەن لەسەر ئەم پرسە بەڵامی تێدەخەن، بۆیە دەبێت ئەم بەڵامە چارەسەر بکرێت و وەڵام بدرێنەوە، چونکە ناکرێت پرسێکی لەو شێوە گرنگ و چارەنووسساز بەلاڕێدا ببرێت، ئەم پرسە لە ناخی هەموو تاکێکی گەلی کوردستان هەڵقوڵاوە و قوربانی بۆ دراوە، بۆیە دەبێ پشتیوانی بکرێت".
لە درێژدا ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: "لە هەندێک لایەنەوە ئەم پرسە بە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەبەسترێتەوە، بەڵام لەڕاستیدا پرسی پەرلەمان دەبێ رێککەوتنێکی نوێی لەسەر بکرێت و ناکرێت بە پرسی ڕیفراندۆم ببەسترێتەوە دەبێت لە دەرەوەی پرسی ڕیفراندۆم کارا بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی میکانیزمی ڕیفراندۆم و بۆردی ڕیفراندۆم دیاری دەکرێت".
باسنیوز
