کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات
کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 23.4.2017 بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان کرا، وێڕای باسکردنی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان.
شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و ئەندامێتیی مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاکم قادر، رزگار عەلی و ئاسۆ مامەند بەشداریی کۆ بوونەوەکەی کرد.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتیی مەسرور بارزانی، رۆژ نوری شاوەیس، هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری بەشداریی کۆ بوونەوەکەی کرد.
باسنيوز
