کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات

 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتایی هات.

کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 23.4.2017 بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان کرا، وێڕای باسکردنی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان.

شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و ئەندامێتیی مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاکم قادر، رزگار عەلی و ئاسۆ مامەند بەشداریی کۆ بوونەوەکەی کرد.

شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتیی مەسرور بارزانی، رۆژ نوری شاوەیس، هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری بەشداریی کۆ بوونەوەکەی کرد.

















باسنيوز
Top