لوڕستان.. دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 2017/4/22 سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کووهدەشت بەناوی (مەهدی میرزایی) تەمەن 29 ساڵ و ناسراو بە (مەیتی) لە زیندانی (پارسلیۆن)ی خوڕەمئاوا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێبەجێ کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هەڵگرتن و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە و ماوەی سێ ساڵیش بەند کرابوو.
لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژی پێنجشەممە 2017/4/20 سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی دیکەی کوردی خەڵکی لوڕستان لە زیندانی ناوەندیی برووجرد جێبەجێ کراوە.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە (مەحموود تورابی) و خەڵکی برووجرد و بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارە دراوە.
باسنیوز
