ھەڵەبجە.. گەنجێک لەلایەن ھاوڕێیەکییەوە کوژرا

ھەڵەبجە.. گەنجێک لەلایەن ھاوڕێیەکییەوە کوژرا


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ڕایگەیاند کە لە شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، گەنجێک لەلایەن ھاوڕێیەکییەوە کوژرا.



بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، : "ئەمڕۆ شەممە 22/4/2017، گەنجێک بە ھەڵە لەلایەن ھاوڕییەکی خۆیەوە لە سنووری شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە کوژرا، کە بۆ گەڕان و چوونە دەرەوە ڕوویان لە ناوچەشاخاوییەکان کردبوو".



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "گەنجە کوژراوەکە ناوی (س.م.ح) و تەمەنی (27) ساڵە، پۆلیسی نەوت و گازبووە و دانیشتووی شارەدێی خورماڵی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە بووە".


ئاشکراشیکرد: "تۆمەتبارەکە ناوی (ڕ.ش.ح) و تەمەنی 20 ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە و لە ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی (206) بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".

bas news-
Top