ئامێدی.. فڕۆکەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان بوردومان کرد

ئامێدی.. فڕۆکەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان بوردومان کرد
کەمێک پێش ئێستا له نزيك گوندی (ديرەشی) له قەزای (ئامێدێ)ی سەر بە پارێزگای دهۆک فڕۆكەکانی توركيا بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)یان بوردومان کردووە.


لەو بوردومانەدا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٤/٢٢ ڕووی داوە، جیا لە بوردومانی بارەگاکان، هاوکات دوو ئۆتۆمبێلێ پەکەکەش سووتێندراو، بەڵام وردەکاری لەبارەی زیانی گیانی لەبەردەستدا نییە.



چەند ڕۆژێکە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە توندی و چڕوپڕی لە دەڤەری ئامێدی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بوردومان دەکەن و هاوکات دوێنێ دەڤەری (ڕێکانی)ی سەر بە (شێلادزێ) بەهۆی ئەو بوردومانانەوە ژنێک بە سەختی بریندار بووە..
bas news-
Top