لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا پۆلیسێك بریندار دەبێ

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا پۆلیسێك بریندار دەبێ


لە رووداوێكی هاتوچۆ لە شاری هەولێر پۆلیسێكی هاتوچۆ بریندار دەبێ.



راید فازڵ، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، "بەهۆی هەڵەی شۆفێرێكی پیكاب لە شەقامی 30 مەتری لە نزیك هوتێل فەرید پۆلیسێكی هاتوچۆ بریندار دەبێت".


بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، گوتیشی: "هۆكاری ڕووداوەكە بۆ سەرپێچی شۆفێری پیكابەكە دەگەڕێتەوە كە بەبێ ئەوەی ڕێگەی پێدرابێت و سەیری ئاوێنە بكات پێچ دەكاتەوە، لە ئاكامدا ماتۆرسكیلێكی پۆلیسی هاتوچۆ كە لە کاتی ئەركدا بووە بەر ئەو پیكابە دەكەوێت و بریندار دەبێت".
bas news-
Top