بەهۆی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیاوه‌ هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو

بەهۆی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیاوه‌ هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی دەڤەری ئامێدییان بە چڕی بۆردوومان كرد و بەو هۆیەوە هاووڵاتییه‌كى ناوچه‌كه‌، بریندار بوو.



محەمەد موحسین، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوولاتیانى دانیشتووى سنووره‌كه‌ ، كە ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كانیی سەر بە دەڤەری ئامێدی بە چڕی بۆردومانكرد و بەوهۆیەوە ناوبراو بە سووكی بریندار بووە.



گوتیشی :" ئەو شوێنەی فرۆكەكان بۆردوومانیان كرد، زۆر نزیك بووە لە ڕەز و باخی هاووڵاتیان، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ بۆ بەخێوكردنی مەڕ و مالات چوونەتەوە ئەو ناوچەیە".
bas news-
Top