دوو ڕۆژنامه‌نووسی ڕواندز له ساڵیادى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى هاوسه‌رگیرییان كرد
ئه‌مڕۆ له 119ـهه‌مین ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى، دوو رۆژنامه‌نووسى شارى ڕواندز، هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 22ى نسانى2017) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادى (119) ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى، هه‌ردوو ڕاگه‌یاندكارى شارى ڕواندز، هه‌ژار ئیبڕاهیم ئه‌ندامى نووسینگه‌ى سۆرانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و كچه ڕاگه‌یاندكار نیگار كه‌ریم، له‌هۆڵى شادى هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام دا و ڕۆژنامه‌نووسانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى كردن له بۆنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
هه‌ژار ئیبڕاهیم، ئه‌ندامى نووسینگه‌ى سۆرانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، :" ویستمان وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندكار، ئه‌و بۆنه‌یه تایبه‌ت بكه‌ین به رۆژى هاوسه‌رگیریمان، ئه‌وه‌ى زۆر دڵخۆشى كردین سه‌ردانیكردنى هاووڕییان و ڕۆژنامه‌نووسانى ده‌ڤه‌ره‌كه بوو، كه به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى كردن و ئاهه‌نگ و شایى به‌شداریان كرد".
bas news-
