دیدارێکی تایبەت لە یادی 119مین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری ساز دەکرێت
سبهینێ 23-4- 2017، لە باڵاخانهی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارێک بۆ یادی ڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی ساز دەکرێت.
(شڤان حهمدی) ئەندامی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئهم دیدارهی سبهینێ كه لەژێر ناوی "ئەرکی راگەیاندن لە قوناغی رزگاریی نیشتمانیدا"یه، درێژكراوەی کار و چالاکییەکانی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییه بەبۆنەی 119مین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی.
لەم دیدارە تایبەتهدا چەند بابەتێک لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ڕاگەیاندن توێژینەوەیان بۆ کراوە، پێشکەش دەکرێن.
kdp -
