نه‌وت نزمترین نرخی دوو مانگی رابردووی تۆماركرد
له‌دواین ئاڵۆگۆڕی بازاڕه‌كاندا نه‌وتی برێنت نزیكه‌ی 3% داكه‌وت بۆ 51 دۆلار‌و 92 سه‌نت هاوكات نه‌وتی ئه‌مریكاش له‌دوای 70 رۆژ جارێكی دیكه هاته‌وه ژێر په‌نجا دۆلار‌و به 49 دۆلار‌و 55 سه‌نت فرۆشرا.
داكه‌وتنی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه جیهانییه‌كاندا له‌كاتێكدایه كه به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ردی ئه‌مریكا زیادكردووه و روسیاش رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك نه‌دراوه ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت ته‌نها گفتوگۆیه ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاند.
k 24 -
