داعش پایته‌ختی خۆی ده‌گۆڕێت
پارێزگای دێره‌زوور، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سووریا و 145 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ره‌ققه و ئێستا رێكخراوه‌كه سه‌رنجی خۆی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پارێزگایه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پنتاگۆن، تا ئێستا ده‌یان سه‌ركرده و به‌رپرسی باڵای رێكخراوه‌كه‌یان له‌و رێگه‌یه‌كدا كه‌وتوونه ژێر چاودێری فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت له ره‌ققه‌وه بۆ دێره‌زوور، له‌كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له سێ لاوه گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان داوه و هێرشه ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش، بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له ره‌ققه، چڕتر بووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پنتاگۆن كه زانیارییه‌كانییان به‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه داوه، دووپاتییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، چیدیكه رێكخراوی داعش، هێزه‌كانی خۆی له ره‌ققه كۆناكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئێستا كه واده‌ی دوايين شه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.
bas news -
