شاندێکی باڵای پارتی لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک کۆدەبێتەوە

 شاندێکی باڵای پارتی لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک کۆدەبێتەوە
ھۆشیار زێباری: ھەلومەرجی ئێستا و پێشھاتەکان تاوتوێ کراون

شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، سەردانی پارێزگای کەرکووکیان کرد و لەگەڵ نەجیمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22/4/2017، ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاند، لەگەڵ د. ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەردانی کەرکووکیان کردووە و لەگەڵ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک کۆبوونەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا ھەلومەرجەکانی ئێستا و پێشھاتەکانی داھاتوویان تاوتوێ کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک ڕای گەیاندبوو، لێژنەیەک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان پێکھێندراوە، ئەگەر لێژنەکە بڕیار بدات، ئەوا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە شاری کەرکووکیش ئەنجام دەدرێت.


















Top