خورماتوو.. دوو ھاووڵاتی کورد ھێرشیان کرایە سەر

 خورماتوو.. دوو ھاووڵاتی کورد ھێرشیان کرایە سەر
ئەمڕۆ شەممە، لەناو بازاڕی خورماتوو، ھەڕەشە لە دوو ھاووڵاتی کورد دەکرێت و مۆبایلەکانیان لێ دەسێندرێت.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەمرۆ شەممە 22/4/2017 رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک، دوو ھاووڵاتی کورد بە ناوەکانی شۆڕش سامی ئەحمەد و فریاد محەمەد شەریف، چوونە نێو بازاڕی گەورەی خورماتوو، نزیک بنکەی تە ندروستی، دوو چەکداری جل ڕەش بە دەمانجەوە ھەڵیان کوتاونەتە سەر".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "پاش ھەڕەشەکردنی کوشتن، ئەشکەنجەیان داون و ئامێری مۆبایلەکانیان بردوون، پێیان گوتون کە جارێکی دیکە روونەکەنەوە بازاڕی خورماتوو".


ئاشکراشی کرد: "ئەمە حالەتە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە و ھیچ لایەنێکیش سزای ئەو چەکدارانەی نەداوە".










Top