یەکێتی و گۆڕان: لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆکین
ئه‌مڕۆ شەممە 22-4-2017، سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه و پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژەیان بەوە داوە: “سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی (11)ی رێكکه‌وتنامه‌ی سیاسیی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانی ده‌كه‌ین، كه تێدا هاتووه، هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه مافی چاره‌ی خۆنووسین و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه، پێویسته ئاماده‌كاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی نیشتمانییه و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه”.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، “هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان”.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ژیان خه‌ڵكی كوردستان و باشتركردنی دۆخی گوزه‌ران و چاككردنی باری دارایی و ئابووری، له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. ئاماژەش بەوە دراوە: “ڕێكخستنه‌وه و باشتركردنی كارگێڕیی خۆجێیی له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین، به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوە، له‌و پێناوه‌شدا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستنیشان كراون و میكانیزمی پەیویست بۆ جێبه‌جێكردنیان بڕیاری له‌سه‌ر دراوە”.
له کۆتاییشدا یەکێتی و گۆڕان ئاشکرایان کردووە کە بڕیاریان داوە، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ردوولا به‌هێزتر بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ.
باس‌نیوز
