سلێمانی.. دیبەیتێکی تایبەت بە ئاستەنگەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردی ساز کرا

 سلێمانی.. دیبەیتێکی تایبەت بە ئاستەنگەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردی ساز کرا
ئەمڕۆ شەممە 22 ی نیسانی 2017 بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە بەشی ڕاگەیاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، دیبەیتێكی بۆ ژمارەیەك پسپۆڕی شارەزای بواری میدیا ڕێكخست كە تایبەت بوو بە ئاستەنگەكانی بەردەم میدیا و ڕۆژنامەگەری کوردی.

بەشدابوانی دیبەیتەکە پێکھاتبون لە نوورەدین وەیسی، بەڕێوبەری کەناڵی(K24) ستران عەبدوڵا، ھانا شوان، بەرزان عوسمان، كاوە ئەمین، د. ئیبراهیم سەعید، چیمەن محەمەد، خەڵەف غەفوور.

لە پانێڵی یەکەم و دووەمدا باسی هەموو کێشە و گرفتەکانی بەردەم میدیای کوردی کرا، بەتایبەتی لەڕووی ڕەگەزی حیزبی نەبوونی ڕۆژنامەنووسی ئەکادیمی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا.

نورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری كەناڵی K24 لە پانێڵی یەکەمدا گوتی: "یەکێک لەو بەربەستانەی کاتێک لەبەردەم پێشكەوتنی بواری ڕۆژنامەگەریی كوردی بەدی دەکرێت، خۆی لە لاوازی خودی ڕۆژنامەنووساندا دەبینێتەوە، چونکە بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووسانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەدەر لە زمانی كوردی، هیچ زمانێكی دیکە نازانن، بێگومان ئەمەش زانیارییەكانی ڕۆژنامەنووسان لەو بوارەی کە مەبەستیانە دەوڵەمەند ناکات."

لە درێژەدا گوتیشی: "كەسانێك لە دەرەوە پێیان وایە ڕۆژنامەنووس توانای ئەوەی ھەیە لەسەر هەموو شتێك کە بیەوێت، بنوسێت و تەنانەت لە بوارە پیرۆز كراوەکانیشدا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانیش وەك هەر كەسێكی دیکە ئاسایین".

لە بەشێكی دیکەی دیبەیتەكەدا دەرگای گفتوگۆ بەڕووی ئامادەبواندا كرایەوە و ئامادەبوان بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.













باسنيوز
Top