ساڵانە لە هەرێمی کوردستان 850 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن

 ساڵانە لە هەرێمی کوردستان 850 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن
وەزارەتی تەندروستی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە نزیکەی 11 هەزار کەس گیان لەدەست دەدەن یان بریندار و کەم ئەندام دەبن.

د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان یەکجار زۆر و مەترسیدارن، بەڵام: ”کەس نایانبینێ و کەس نایانبیستێ“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەپێی ئامارەکانیان، بە شێوەی تێکڕا، ڕۆژانە 3 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن و 28 کەسی دیکەش بە هەمان هۆکار بریندار و کەمئەندام دەبن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، بە شێوەی تێکڕا، ساڵانە 850 کەس لە هەرێمی کوردستان گیان لەدەست دەدەن و 10 هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەمئەندام دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی چەند ڕووداوێکی جیاجیا، ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.













باسنیوز
Top