حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگایەکی یەکێتی دێنێتە خوارەوە

 حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگایەکی یەکێتی دێنێتە خوارەوە
هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی، هەڵدەکوتنە سەر بارەگایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری شاری مووسڵ و ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکە دێننە خوارەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەست کەوتووە، لەم دواییانەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ناحیەی (بەرتللە)ی ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، بارەگایەکی کردووەتەوە و ئاڵای کوردستان و ئاڵای یەکێتی لەسەر بارەگاکە داناوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێزێکی سەر بە لیوای 30ی حەشدی شەعبی کە (حەنین قەدۆ) سەرکردایەتییان دەکات، هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکەی یەکێتی و ئاڵای کوردستانیان هێناوەتە خوارەوە، تەنیا ئاڵای یەکێتی بەسەر بارەگاکەوە هێڵدراوەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی بەردەوام، بەرپرس و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، دژایەتیی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاڵای کوردستانیان کردووە و هەڕەشەیان لە پێشمەرگە کردووە. جگە لەوەی چەندان جار سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان هاوەنباران کردووە.














باسنیوز
Top