شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی هەولێر دەکات

 شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی هەولێر دەکات
شاندێکی رەوتی سەدر، کە موقتەدا سەدری زانای شیعە رێبەرایەتیی رەوتەکە دەکات، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆ دەبێتەوە.

شاندەکە پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 22.4.2017 گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، تاوتوێ پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکات.

هەروەک رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، شاندەکە لە سەباح ساعدی، زیا ئەسەدی، محەمەد موسڵی و نەسار روبەیعی پێکهاتووە و فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکردوون.















باسنيوز
Top