رۆژنامەنووسێکی رۆژئاوای کوردستان: پەکەکە گوشار دەخاتە سەر رۆژنامەنووسان
ڕەزوان بادینی، ڕۆژنامەنوسی ڕۆژئاوای کوردستان و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لە یادی 119 ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی، ڕایگەیاند: "بەگشتی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوون نییە و توندوتیژی زۆر ھەیە، ھەروەھا بوونی چەند لایەنێکی چەکدار لەو ناوچانەدا، گوشارێکی زۆریان لەسەر ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژئاوای کوردستان دروست کردووە، ”ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران ناتوانن بە ئازادی ڕاپۆرت و ڕێپۆرتاژەکانیان بکەن و بڵاوی بکەنەوە".
رەزوان بادینی بە ئاماژەکردن بەوەی نایەوێ ”بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ“ لەسەر پەکەکە و پەیەدە قسە بکات، رایگەیاند، ئەو حزبانە ”سیاسەت و نیەتیان جیاوازە“ و هەرچەندە بەردەوام هەوڵی کۆتوبەندکردنی رۆژنامەنووساندەدەن، بەڵام ”ناتوانن ھەموو دەرگاکان بەڕووی ڕۆژنامەنوساندا دابخەن و ڕۆژنامەنوسان ببەستنەوە و مافیان قۆرخ بکەن".
ئەو ڕۆژنامەنوسەی ڕۆژئاوای کوردستان پێشیوایە، ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بووە ”ھەروا بەردەوام نابێت“.
باسنیوز
