شێخ جەعفەر: بەرنامەیەکی بەهێزمان بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە هەیە

شێخ جەعفەر: بەرنامەیەکی بەهێزمان بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە هەیە
فەرماندەی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، کە بەرنامەیەکی بەهێز بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دانراوە.



رۆژی هەینی 21.4.2017، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70 لە میانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی عەشیرەتی مەردۆخی لە شارۆچکەی قەرەداغ،زۆر گەشبینە بە داهاتووی کوردستان و ”بژێوی خەڵکیش باش دەبێت“.



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەهۆی کێشەکانی کوردستان و قەیرانی دارایی، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە یەکەکانی 70 و 80ـی هێزەکانی پێشمەرگە یەکیان نەگرتووەتەوە.



ئەو فەرماندەیە هەروەها رایگەیاند، کە سەرەڕای کێشەکان، ”بەرنامەیەکی بەهێز“ بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دانراوە و ”هێزی پێشمەرگە یەک دەگرێتەوە و دەبێتە سوپای کوردستان“.
bas news-
Top