ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە گەرمیان شەش قوربانی لێدەکەوێتەوە

 ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە گەرمیان شەش قوربانی لێدەکەوێتەوە


بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان، برینداربوونی شەش ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر ڕێگای شارەدێی سەرقەڵا ـ زینانە ڕادەگەیەنێت.



نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 21.4.2017 لەسەر ڕێگای شارەدێی سەرقەڵا ـ زینانە و لە نزیک گوندی ئۆمەربل رووی داوە.



لە رووداوەکەدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویوتا پرادۆ) وەرگەڕاوە و بە ھۆیەوە شەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی برینداربوون.
bas news-
Top