باکووری کوردستان.. هاتوچۆ لە ژمارەیەک ناوچە قەدەغە دەکرێت

باکووری کوردستان.. هاتوچۆ لە ژمارەیەک ناوچە قەدەغە دەکرێت


حکوومەتی تورکیا هاتوچۆ لە ژمارەیەک ناوچەی شاری ئامەد لە باکووری کوردستان قەدەغە دەکات.



قەدەغەکردنەکە هەریەکە لە کاژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی هەینی 21.4.2017 تا کاتێکی نادیار، گوندەکانی یەشیلکۆی، تەپەجیک، ئیسلامکۆی، دۆڵون، یایڵاک، ئاغاچکۆرور و ئاڵاجا لە سنووری شارۆچکەی کوڵپ لە ئامەد، دەگرێتەوە.



قایمقامیەتی کوڵپ رایگەیاندووە، کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیایە لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).



ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای کوژرانی دوو سەربازی تورکیا دێت بە دەستی چەکدارانی پەکەکە لە شارۆچکەی ئوڵودەر لە پارێزگای شرناخ.
bas news-
Top