سلێمانی.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو ھاووڵاتی گیانیان لەدەست دا
گوتەبێژی یاریدەدەرێتیی پۆلیسی سلێمانی بۆ کاروباری قەزاکان ئاشکرای کرد، کە لە سنووری قەزای شارباژێر و قەزای دووکان، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.
سائیب سەلام، گوتەبێژی یاریدەدەرێتیی پۆلیسی سلێمانی بۆ کاروباری قەزاکان ی ڕاگەیاند: "ھاووڵاتییەک بەناوی (ف ، س) کە تەمەنی سەروو 30 ساڵی بووە، بە مەبەستی کردنی گژوگیای بەھاری ڕووی لە شاخی پیرەمەگروون کرد و لە میانی کارکردنیدا، کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو"، گوتیشی: "دوای ئەوەی ھاووڵاتییەکە بە مەبەستی چارەسەرکردن بەرەو نەخۆشخانە دەگوزارێتەوە، بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا".
دەربارەی ڕووداوی دووەم، سائیب سەلام گوتی: "ھاوکات دوای ئەوەی سێ ھاووڵاتی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانین بەیەکەوە چوونەتە سەیرانگای شاخەسوور لە سنووری قەزای شارباژێر و لە گۆمێکی سنوورەکە مەلەوانیان کردووە و لەو کاتەدا یەکێکیان بەناوی (م ، ن) کە تەمەنی 17 ساڵ بووە، خنکاوە و ئێستا ھاووڵاتییان و ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوە و دەرھێنانی تەرمەکەین".
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، کە ھێزەکانی پۆلیس بۆ ھەردوو ڕووداوەکە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە.
bas news-
