بەشە ناوخۆییەکی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ئاگری گرت

بەشە ناوخۆییەکی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ئاگری گرت

ئاگر لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆیەکی شاری سلێمانی کەوتەوە، ئێستاش تیمەکانی بەرگریی شارستانی خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
"ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 21/4/2017 بەشە ناوخۆی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرت، بەو ھۆیەوەشەوە نۆ قوتابی بریندار بوون".

گوتیشی: "تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و زیاتر لە 12 تیمی بەرگریی شارستانی، خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد، کە تا ئێستا دیار نییە لەنێو بەشە ناوخۆییەکەدا قوتابی تێدا ماوە یان نا.
bas news-
Top