پیرۆزبایی ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵیادی گۆڤاری(گوڵان)
هه‌ڤاڵان، سكرتێری نووسین و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ستافی نووسین وهونەرکاران له گۆڤاری(گوڵان)
به بۆنه‌ی (23)یه‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە ، پیرۆزبایی گه‌رم له ئێوه‌و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌ین، سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌وڵ و كۆششی بێ وچانتان له پێناو پێشخستن و سه‌رخستنی گۆڤاره‌كه‌تان، هه‌ر له پێشكه‌وتندا بن.
(گوڵان) له‌و ماوه‌ی كاركردنیدا به پیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك و پیشه‌وه‌رانه خزمه‌تێكی زۆروجیای بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی كردووه، به‌مه‌ش پێگه‌ی شیاووشایسته‌ی خۆی له‌سه‌ر پانتایی كاری رۆژنامه‌وانیی دا گرتووه، هه‌روه‌ها(گوڵان) سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی داكۆكیكا‌ره له كێشه‌كه‌مان و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كانمان نه‌خاسمه له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆماندا، كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه دڵسۆزانه داكۆكی لێ بكەن.
به‌خشش و به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی گۆڤاره‌كه‌تان باشترین گه‌واهیده‌ری راست و دروستی په‌یامی راستگۆیانه‌ی ئێوه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگ وكوولتوری نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیریمان، به‌مه‌ش (گوڵان) ئه‌مڕۆ سه‌كۆیه‌كی دیاروبه‌رچاوی نێو ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیمانه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌ره‌و پێشبردنی گۆڤاره‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌وئومێده‌وارین بۆ ساڵی داهاتوودا به هه‌مان گیانی به‌رپرسانه‌وه زیاتر بره‌و به كاروچالاكیه‌كانتان بده‌ن.
دووباره ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین...
ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
