فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی گۆڤاری گوڵان دەكات
بەرێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی تێپەریوونی 23 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵاندا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی ستافی گۆڤار گوڵان دەكات كەئەمە دەقەكەیەتی:
******
بۆ/ برای به‌رێزو خۆشه‌ویست كاك فرهاد محمد سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان
به‌رێزان: نووسه‌رو ستافی گۆڤاری گوڵان
به بۆنه‌ی 23 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی گوڤاری گوڵان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
هیوادارم گوڵان چۆن ڕۆڵی له ڕێڕه‌وی رۆژنامه‌نووسی ئازادی كوردی دا دیار‌و به‌رچاو بوو هیوادارین له ده‌سپێكی ساڵی نوێ دا سه‌ره‌ڕای ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه خه‌مخۆری ته‌واوكردنی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی بێت.
گوڵان گه‌شه‌كردنێكی دیاری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و سه‌نگێكی تایبه‌تی بۆ خۆی په‌یدا كردووه‌و چووه‌ته قۆناغێكی نوێ وهو بووه‌ته سه‌رچاوه‌یكی باش بۆ زانیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕای جیاواز‌و به‌رز ڕاگرتنی پرنسیپ و ئه‌خلاقیه‌تی رۆژنامه‌نووسی و هه‌روه‌ها كه‌سانی به ئه‌زموون و بیانی بۆی ده‌نووسن وه ده‌وڵه‌مه‌نده له لێكۆڵینه‌وه‌و دیمانه‌و ڕاپۆرتی شیكاری.
هیوادارین هه‌ر به‌و شێوه‌یه له پێشكه‌وتن و خزمه‌ت كردنی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام بن.
براتان
فازل میرانی
