بە بۆنەی بیست و سێ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گولان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم ستافی بەرێوەبەرانی ئەو گۆڤارە دەكەین، گۆڤاری گۆڵان هەموو كات پیشەییانە مامەڵەی لە گەڵ كاری راگەیاندا كردووە و بابەتیانە لە هەموو پرسە گرنگەكانی كۆمەڵگە دواوە و شرۆڤە و بەدواداچوونی بۆ كردووە و بۆتە یەكێك لە گۆڤارە هەرە سەركەوتووەكان لە هەموو بوارەكاندا هەروەها وەك ئەركێكی نیشتیمانی هەوڵی پاراستن و گەشەپێدانی هزری نەتەوەیی و كوردپەروەرانەی هەبووە لە نێو جەماوەردا و بابەتی كۆمەڵایەتی و بە تایبەتی پرسی ئافرەت بەشێكی گرنگی لە گۆڤاری گوڵان بۆ تەرخان كراوە كە گرنگی و كاریگەری خۆی هەیە ،لێرەوە جارێكی تر وێرای پیرۆزبایی لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان و ستافە ماندوونەناسەكەی هیوای سەركەوتن و بەردەوامبوونیان لەو ئەركە پیرۆزە بۆ دەخوازین لە بەر ئەوەی ئەمڕۆ میدیا رۆلێكی سەرەكی هەیە لە خزمەتكردن لە بەرەوپێشبردنی هزری كۆمەڵگە
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
20/4/2017