گوتەبێژی هاوپەیمانان باسی پەکەکە و چارەنووسی بەغدادی دەکات
جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیرکردنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لەلایەن هێزێکی رووسییەوە دەکەن رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ”تاوەکو ئێستا شوێنی بەغدادی دیار نییە“.
جۆن دۆریان جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانێت، ”تاوەکو ئێستا لە ناو لیستی تیرۆری ئەمریکییە“.
گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژەی بە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری رەققە کرد و رایگەیاند، ”لە هاوینی داهاتوو“ ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێدەکات.
باسنيوز
