پشکنین و چارەسەری پزیشکی ٣٥٠ ئاوارەی چەمەکۆر کرا
رێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ تیمێکی پزیشکی پێکهاتوو لە تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (FAI) ئەمریکی ٣٥٠ نەخۆشی کەمپی چەمەکۆریان بەسەر کردەوە، کە ئەو کەمپە تایبەتە بە ئاوارەکانی ئەم دواییە نەینەوا و دەوروبەری.
تیمی پزیشیکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە هەر کام لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازردا رۆژانە چارەسەری پزیشکی بۆ زیاتر لە ٢٥٠ ئاوارە دەکەن و حەفتانەش بەمەبەستی پشکنینی ئاوارەکان کەمپی چەمەکۆر بەسەر دەکەنەوە.
PAYAMNER -
