400 خێزانی کەم دەرامەت لە قەزای مێرگەسوور هاوکاری کران
رۆژی سێشەمە رێکەوتی 11ی نیسانی 2017 تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەڤەری بارزان هاوکاری خۆراکییان بۆ 400 خێزانی کەم دەرامەت و منداڵی بێباوکی قەزای مێرگەسوور دابین کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردنی خێزانە کەم دەرامەتەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا هاوکاری جۆراوجۆریان پێشكەش دەکات، ئەمە بێجگە لەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی بۆ کەسانی ئاوارە و پەنابەر درێژەی هەیە.
PAYAMNER -
