هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك وه‌كو جاران ده‌ستی پێكرده‌وه‌

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك وه‌كو جاران ده‌ستی پێكرده‌وه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌و وه‌ك جاران رۆژانه‌ له ‌نێوان 300 تا 325 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

گوتیشی، وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك په‌یوه‌ندی به‌كاری چاككردنه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت نه‌كردووه‌.

دوی ئەوەی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 9-4-2017 هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستان بەهۆی کاری نۆژەنکرنەوە وەستێندرا، له‌ ئێستادا جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردەوە
PAYAMNER -
Top