ئێران هاوکاری مانگانەی خەڵک زیاد دەکات
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەو پرۆژەیە 14 ملیۆن کەس دەگرێتەوە، بناژۆخوازان ئەو هەنگاوە بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و دەڵێن، کابینەی رۆحانی بە بەکارهێنانی موڵک و دارایی گشتی، دەیەوێ ناڕاستەوخۆ دەنگی خەڵک بکڕێتەوە.
نزیکە 14 ملیۆن هاووڵاتی ئێران لەم دوو مانگەدا، بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، جگە لە پارەی مانگانەی یارانە، پارەیەکی زیادەش لە ژێر ناوی یارمەتی بژیو وەردەگرن.
بناژۆخوازان ئەم بڕیارەی حکومەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و دەڵێن، حکومەت دەیەوێ سوود لە هەژاری خەڵک وەربگرێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن دەنگ بە سەرۆککۆماری ئێستا بدەنەوە.
RUDAW -
