ژمارەیەک خوێندکاری کورد بەشداری لە کەمپەینێکی جیهانی فەیسبووک دەکەن

ژمارەیەک خوێندکاری کورد بەشداری لە کەمپەینێکی جیهانی فەیسبووک دەکەن
ژمارەیەک خوێندکاری کورد بەشداری لە کەمپەینێکی جیهانی فەیسبووک دەکەن و یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینەکەش بە رووداوی راگەیاند "لە رێگەی ئەم کەمپەینەوە هانی ئاشتی و پێکەوەژیان و لێبووردەیی دەدەین".

بە گوتەی یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینەکە "ئەو کوردانەی بەشداریییان لە کەمپەینەکەدا کردووە ژمارەیان 9 کەسە و کەمپەینێكیان دژی توندووتیژیی و بیری تیرۆر، بە ناوی 1 کەی کرەین (1000 باڵندەی کاخەزی)" راگەیاندووە.

ئەژی قەردەداخی، یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند "بەرنامەی کارمان تایبەت کردووە بە هۆشیارکردنەوەی ئەو خەڵکانەی لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش ئاوارە بوونە، کە لەلاین داعشەوە پێشتر مێشکیان بە تیرۆر و کوشتار شۆردراوەتەوە، ئێمە لە رێگەی ئەم کەمپەینەوە هانی ئاشتی و پێکەوەژیان و لێبووردەیی دەدەین".

ئەوانەی بەشدارییان کردووە، پلانی زیادکردنی خۆبەخشیان هەیە بۆ نێو کەمپەینەکە، ئەژی گوتی "ئێمە لە رێگەی فەیسبووکەوە فۆرمی خۆتۆماکردنی خۆبەخشمان بڵاوکردووەتەوە، هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت لەگەڵمان کاربکات".

پێرتو پێر، کەمپەینێکی بەرەنگاربوونەوەی بیری تووندڕەوەیە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ئەنجام دەدرێت، کەمپەینەکە لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و چەندیک کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی وەک، فەیسبووک و ئەدفێنچە پاڵپشتی دەکرێتو لە زۆربەی وڵاتان خوێندکاران بەشداردەبن و کەمپەینێک لە بواریكی جیاوازی توندوتیژی رادەگەیێنن.
RUDAW -
Top