"ئەنجوومەنی پارێزگا لە نێوشاری مووسڵ لەبارەی سێ پرسەوە كۆ دەبێتەوە"

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگا كۆ دەبێتەوە و، دواپێشهاتەكان لەبارەی بارودۆخی مووسڵەوە تاوتوو دەكات و سێ پرسی دیكەیش گفتوگۆیان لەباره‌وه‌دەكرێت.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە سەعات (11) و نیوی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،‌ كۆبوونەوەیەك لە بارەگای سەرەكیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە نێوشاری مووسڵ، بەڕێوە بچێت.

(چەتۆ) گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی شاری مووسڵ دوای داعش دەكرێت و، هەروەها دواپێشهاتەكان و بەرەوپێشچوونەكان، تاوتوو دەكرێن.

سەرۆكی لیستی برایەتی و ده‌شڵێ، هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سێ پرسی تری گرینگ گفتوگۆ دەكرێن كە بریتین لەوەی، پەروەردەی مووسڵ بكرێتە دوو بەش یان لای ڕاست و چەپ، یاخود سەنتەری شار و دەوروبەر، پاشانیش پێكهێنانی لیژنە دەبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و، لە كۆتاییشدا ڕاپۆرتێك لەبارەی ئەوەی ئەنجوومەن چی بكات لە رێگای فەرمانگەكان و قوتابخانەكان بۆ لابردنی فیكر و بیری تیرۆریستانی داعش، پێكەش دەكرێت.

KDP -
Top