بارزانی: پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و هی هیچ حزبێك نییە
لە كۆبوونەوەكەدا ڕاسپاردەكانی سەرۆك بارزانی بۆ ڕێكخستنەوەی ناوی پێشمەرگەكان و ڕەچاوكردنی دادپەروەری لە پێدانی مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە تاوتوێ كرا.
شاندی هاوبهشی دهزگهی ئهیلوول و پێشمهرگه دێرینهكانیش، گلەیی و كێشە و گرفت و داواكارییەكانیان لهگهڵ كۆمەڵێك پێشنیاز بۆ باشتركردنی ژیان و باری گوزەرانی پێشمەرگە خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە پاڵپشتیكردنی داواكانی پێشمەرگە و دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە هیچ جیاوازییەك لەنێوان پێشمەرگەدا نییە و پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و پێشمەرگەی هیچ حزبێك نییە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا بۆ چارەسەری كێشەكان، كۆبوونەوە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیداردا بكرێت.
k24 -
