"ورچه‌كه كوژرا"
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له فانه‌كانی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و ورچانه له دۆڵی ئالانه‌ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان كوژراوه و تا ئێستا زانیاری ورد له‌سه‌ر بكوژی ورچه‌كه له به‌رده‌ستدانییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوڵاتییه‌كی نزیك له‌و گونده‌ی"ورچه‌كه‌ی تێدا كوژراوه" رووداوه‌كه ئه‌مرۆ روویداوه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ورچه ئازاد كراوه و له كێ‌و و دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه بهرهڵاكراوه، ئه‌مڕۆ كوژراوه.
له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی یه‌كێك له‌و ورچانه كه وه‌ك دۆستی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خه‌ڵكی خۆشحاڵی خۆیان به كلتووری رێزگرتن له ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ربڕی و وه‌ك سه‌روه‌تێكی نیشتیمانی و ژینگه‌ی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كران.
ئه‌م هه‌واڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و هێشتا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ناوچه‌كه به تایبه‌تی دامه‌زراوه و رێكخراوه ژینگه پارێزه‌كان، ده‌رباره‌ی كوژرانی ئه‌و ورچه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا هه‌مان ئه‌و ورچه‌یه وێنه‌كانی بڵاوكرایه‌وه یان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ورچانه‌ی هێنرابوونه ژینگه‌ی ناوچه‌كه.
k24 -
