لە کەرکووک کۆرپەلەیەکی تەمەن پێنج رۆژە دۆزرایەوە

لە کەرکووک کۆرپەلەیەکی تەمەن پێنج رۆژە دۆزرایەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی منداڵێکی ساوا لە لایەن کەسوکارەکەیەوە فڕە دەدرێت، ئێستا لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک بە خێو دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2017، حوسێن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، ڕایگەیاند: "دوێنێ چوارشەممە، منداڵێکی ساوا لەلایەن کەسوکارەکەیەوە فڕە دەدرێت و پاشان ھێزەکانی پۆلیس منداڵەکەیان ڕادەستی نەخۆشانەی منداڵانی کەرکووک کرد و ھەر لەوێ سەرجەم پشکنینەکانی بۆ ئەنجام درا و ئێستاش بە شێوەیەکی زۆر باش ئەو منداڵە لەو نەخۆشخانەیە بەخێو دەکرێت".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، ئەوەشی خستە ڕوو: "منداڵەکە لە نەخۆشخانە دەبێت، تا ئەو کاتە دادوەر بڕیار دەدات لە سەر ئەوەی ئەو منداڵە بدرێت بە خێزانێک، بۆ ئەوەی بەخێوی بکەن".

گوتیشی: "منداڵەکە لە شەقامی پزیشکانی کەرکووک دۆزراوەتەوە و تەمەنیشی پێنج رۆژە و بەڕەگەز کوڕە".







باسنیوز
Top