دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٢٨١ ئازیزی رانییە و قەڵادزێ کرد

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٢٨١ ئازیزی رانییە و قەڵادزێ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سپۆنسەری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان لە سنووری رانیە و قەڵادزێ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاری ٢٨١ منداڵی بێ باوکی کرد، ھاوکات ھەر ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ٢٠ کارتۆن دەرمانی بۆ بنکە تەندرووستییەکانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھاوکاری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان، چالاکییەکی دیکەی ھاوکارییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاودێری ئازیزاندا، بۆ منداڵانی بێباوکی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد، لەو چوارچێوەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سنووری رانیە و قەڵادزێ ھاوکاری پێشکەشی ٢٨١ منداڵی بێباوک کرد و ھاوکارییەکان مانگانە بۆ منداڵان دابین دەکرێت.

لەم قۆناغەی پڕۆژەی چاودێری ئازیزاندا 3 ھەزار ٥٠١ منداڵ سوودمەند دەبن و مانگانە بۆ ماوەی پێنج مانگ ھاوکارییان بۆ دابین دەکرێت.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی ھاوکاری تەندروستی بۆ ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری رێکخراوی تەکافولی خێرخوازیی ئیسلامی ٢٠ کارتۆن و دەرمان و پێداویستی بۆ ئاوارەکان دابین کرد، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بنکە تەندرووستی کەمپەکانی دیبەگەی دابەشکرد.







باسنيوز
Top