دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٢٨١ ئازیزی رانییە و قەڵادزێ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھاوکاری دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیاکانی کوردستان، چالاکییەکی دیکەی ھاوکارییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاودێری ئازیزاندا، بۆ منداڵانی بێباوکی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد، لەو چوارچێوەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سنووری رانیە و قەڵادزێ ھاوکاری پێشکەشی ٢٨١ منداڵی بێباوک کرد و ھاوکارییەکان مانگانە بۆ منداڵان دابین دەکرێت.
لەم قۆناغەی پڕۆژەی چاودێری ئازیزاندا 3 ھەزار ٥٠١ منداڵ سوودمەند دەبن و مانگانە بۆ ماوەی پێنج مانگ ھاوکارییان بۆ دابین دەکرێت.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی ھاوکاری تەندروستی بۆ ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری رێکخراوی تەکافولی خێرخوازیی ئیسلامی ٢٠ کارتۆن و دەرمان و پێداویستی بۆ ئاوارەکان دابین کرد، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بنکە تەندرووستی کەمپەکانی دیبەگەی دابەشکرد.
باسنيوز
