ڕێكخراوه‌كان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى پزیشكه‌كان ده‌ربڕی
سیروان گه‌ردى، سه‌رپه‌رشتیارى تۆڕى ڕێكخراوه‌كان ڕاىگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20.4.2017 له‌ژێر دروشمى سێكته‌رى ته‌ندروستی ژیانمان له مه‌ترسی دایه، نوێنه‌رى به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له شارى هه‌ولێر، به‌یاننامه‌یه‌كى ناڕهزاییهتیمان، له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى قوربانی گیانى و جه‌سته‌ى به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى پزیشك و كارمه‌ندان و خراپی كوالێتى ده‌رمان گه‌یانده ده‌ست لێژنه‌ى چاكسازى له سێكته‌ره‌كانى ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
نوێنه‌رى ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى چاكسازى له سێكته‌ره‌كانى ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه، داوایان كردووه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوربخرێنه‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووى مادى و مه‌عنه‌وى قوربانییه‌كان بكرێته‌وه، یاداشتی ڕێكخراوه‌كانیان له‌سه‌ر بڕینی ده‌ستی سه‌ناو و ئه‌و ڕووداوانه‌ى پێشتر ڕوویانداوه به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى لێژنه‌كه كرد، سیروان گه‌ردى گوتیشى: "به‌نیازن له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
باس‌نیوز
