بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2017، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بە دواخستن و تەنازولکردنی پڕۆسەی حەج لە ساڵانی (2017، 2018،2019) کە تیروپشکیان بۆ کراوە بڵاو کردەوە و چەند مەرجێکی بۆ ئەو کەسانە دانا.
1. ئەگەر ئەو کەسەی ناوی بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردبێت، کۆچی دوایی کردبێت، ئەوا کەسێک لە خێزانەکەی بە پێی بەڵگەنامە فەرمییەکان و مەرجەکانی ناردن، دەتوانێت لە بری ئەو بڕوات بۆ حەج، بەڵام دەبێت کەسوکاری ئەو کەسەی کۆچی دوایی کردووە لە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە لە پارێزگاکەی خۆیاندا ئامادە بن و ڕەزامەند بن لەسەر ناردنی کەسی دیاریکراو.
2. خوالێخۆشبوو ئەگەر وەک مەحرەم ناوی تۆمار کردبوو، ئەوا دەتوانرێت مەحرەمێکی دیکەی ئافرەتەکە شوێنی بگرێتەوە.
3. لە ھەموو حاڵەتێک ئافرەتەکە دەتوانێت پشکەکەی خۆی دوا بخات بەمەرجێک لە ساڵی 2019 تێپەڕ نەکات.
4. ھاووڵاتییان دەتوانن لەم حاڵەتانەدا تەنازول بکەن:
- (ژن و مێرد) بۆ یەکتر بە پاڵپشت بە بەڵگەنامە فەرمییەکان.
- کوڕو کچ بۆ باوکیان و بە پێچەوانەشەوە بە پاڵپشت بە بەڵگە فەرمییەکان.
- بوک و زاوا بۆ خەسو خەزووریان و بە پێچەوانەشەوە بە پاڵپشت بە بەڵگەنامە فەرمییەکان.
5. ئاڵوگۆڕ لەساڵانی تیروپشک (2017، 2018،2019) تەنیا ئەگەر ئەم حاڵەتانە ھەبێت دەکرێت:
- ژن و مێرد بۆ یەکتر.
- کوڕو کچ بۆ باوک، دایک، باپیرە و داپیرەیان و بەپێچەوانەوە.
- خوشک و برا بۆ یەکتر.
- بوک و زاوا بۆ خەسو و خەزووریان.
باسنيوز
