پەکەکە لەڕۆژئاواوە ئۆتۆمبێلێکی زۆری بێ ژمارە دەهێنێنە شنگال و خانەسۆر
وەیس نایف، ی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە دۆخی ئەمنیی خانەسۆر بەهۆی دەستێوەردانی پەکەکەوە زۆر خراپ بووە، بەتایبەت لە ڕۆژی هەینیی رابردووەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەربازی لە رۆژئاوای کوردستانەوە هێنراونەتە خانەسۆر و شنگال کە سەرجەمیان ئۆتۆمبێلی بێ ژمارەن و ناسنامەیان نییە و بەشێکیشیان لەجیاتی ژمارە لەسەریان نووسراوە (هەپەگە)".
سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال گوتیشی: "بەو ئۆتۆمبێلانەوە بە کۆڵانەکاندا بە تیژڕەوی هاتوچۆ دەکرێت و هەندێک جاریش هەڵدەکوتنە سەر ماڵی خەڵک و منداڵ و کچ و کوڕی گەنج دەڕفێنن".
ئەوەشی خستەڕوو، "بەشێکی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە مەترسییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە
bas news-
