بابا شێخ له ڕۆژى "چارشه‌مبا سۆر": داواى ئازادكردنى ڕفێندراوه‌كان و ڕزگاركردنى ناوچه‌كانمان ده‌كه‌ین
بابا شێخ، مه‌رجه‌عى باڵاى ئێزدییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى روحانی ئێزدیان، له‌گه‌ڵ هه‌زاران هاووڵاتى كوردى ئێزدی كه به بۆنه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ (چارشه‌مبا سۆر) سه‌ردانى په‌رستگاى "لالش"ـیان كردبوو، به‌شدارى ئه‌و جه‌ژنه‌ى كرد.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ى "باس"، بابا شێخ، ڕای گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 19ى 4ى 2017 جه‌ژنى چارشهمباسۆرى ئێزدییانه، له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو ئێزدییان ده‌كه‌م ده‌ست به ئاین و به‌ها مرۆییه جوانه‌كانه‌وه بگرن ، هه‌روه‌ها سوورتربن له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به خاك و بیروباوه‌ڕیانه‌وه".
گوتیشی :" هه‌روه‌ك داوا ده‌كه‌م و هیوا ده‌خوازم، هه‌موو ڕفێندراوهكانمان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو خێزانه‌كانیان.
بابا شێخ داواشی كرد، هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كانى ئێزدییه‌كان كه تائێستاش له ژێر ده‌ستى تیرۆریستانه، ڕزگار بكرێت و ئێزیدخان له تیرۆریستانى داعش و ئه‌وانه‌ى هاوكارییان كردووه له داگیركردنى ناوچه‌كان، پاك بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى روحانی ئێزدیان، گوتیشی :" له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا، هیوا ده‌خوازین ئاشتى و برایه‌تى بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێته‌وه و خێر و خۆشى بۆ نێو گه‌لانى هه‌موو جیهان بگه‌ڕێته‌وه".
bas news-
