ژنە پەرلەمانتارێكی كورد دەستگیر كرا

ژنە پەرلەمانتارێكی كورد دەستگیر كرا
ئەمڕۆ چوارشەممە بورجو چەلیک ئۆزکان پەرلەمانتاری بازنەی مووشی ھەدەپە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی ناوبراو بە (تیرۆر) لە توركیا، دەستگیر کرا، لە لایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.


ئۆزکان لە لایەن تیمەکانی پۆلیس ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری مووش دەستگیر کرا.


دوای رێکاری یاسایی دەربارەی ئۆزکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە، رەوانەی دادگا کرا و دەستەی دادوەریش بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد.
bas news-
Top